چاویارنیوز _ هیوا عەلی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتەکەمان بەردەوام لەگەڵ نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە هەماهەنگیدایە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەی سنووری چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان پێگەیشتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی دەستدەکات بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە ماددییەی بۆ چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە.
قەرەبووی جووتیارانی چەمچەماڵ دەکرێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ڕایگەیاند: هەوڵەکانمان خستۆتەگەڕ تا بتوانین قەرەبووی تەواوی ئەو جووتیارانەی سنووری چەمچەماڵ بکەینەوە کە زیانیانلێکەوتووە
No Comment! Be the first one.