چاویارنیوز _ مەسرور بارزانی کە پێکهێنەری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمە، لەسەرەتای دەستبەكار بوونی كابینەكەیەوە بەڵێنیدا کێشەی مووچەی فەرمانبەران چارەسەربکات، بەڵام بە پێچەوانەی بەڵێنەكانییەوە، زۆرترین مووچەی فەرمانبەران لەم كابینەیەدا فەوتا كە زیاتر لە 13 تریلیۆن دینارە.
لە ماوەی كابینەی هەشت و نۆی حکومەتدا، کە 78 مانگە، 13 مانگ هیچ مووچەیەك دابەشنەكراوە، 10 مووچەش بەلێبڕین دابەشكراوە و لە كۆی ئەو 78 مووچەیە تەنها 55 مووچەی تەواوی بەشكراوە. لەکاتێکدا كۆی گشتی ئەو پارەیەی كە دەبوو كابینەكەی مەسروبارزانی بە مووچە خۆرانی بدایە و نەیداوە بریتییە لە 13 تریلیۆن و 814 ملیار دینار كە پێویستە بەسەر 13 مووچەی فەوتا و هەروەها 10 مووچەش بە لێبڕین دابەشبکرێت.
كابینەی نۆیەم، زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار مووچەی فەرمانبەرانی خواردووە
دوای کۆتاییهاتنی ساڵی 2025 و فەوتاندنی دوو مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەئێستادا کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار قەرزارە.
No Comment! Be the first one.