چاویارنیوز _ مێژووى كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدراڵ چه‌ندین ساڵە به‌رده‌وامه، ڕۆژنامەنووسێکیش ڕایدەگەیەنێت: له‌م كێشانه‌دا ته‌نها فه‌رمانبه‌ره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كاریان له‌گه‌ل حكومه‌تى هه‌رێم كردوه زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
بەهجەت ئەحمەد خاوەن بڕوانامەی ماستەر لەگرێبەتی نەوت و غاز وتی : له هه‌رێمى كوردستانه‌وه رێگرى كراوه بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وله سیاسی و حكومیانه‌ى كه كراوه له سالانى رابردوودا، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌ردوولا.
دەڵێت: مه‌رج نییه كه حكومه‌تى فیدراڵ راستییه‌كان لاى ئه‌و بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شێكى كێشه‌كان بۆ كه‌م ته‌رخه‌مى ئه‌و ده‌گه‌رێته‌وه كه خه‌مسارد بووه له پاراستنى جێبه‌جى كردنى برگه و ماده‌كانى ده‌ستوور تایبه‌ت به نه‌وت به‌تایبه‌ت مادده‌ى 112 ى ده‌ستوور كه میكانیزمى به‌رێوه‌بردنى سێكته‌رى نه‌وت و غازى دارشتووه له عێراق دا.
ڕاشیگەندووە؛ دۆخى ئابوورى خه‌لكى كوردستان گه‌یشتووه به ئاستێكى زۆر مه‌ترسیدار كه له‌وه زیاتر ناتوانرێت به‌رگه‌ى ململانیه سیاسیه‌كان بگرێت و گره‌و له‌سه‌ر قوت و گیرفانى خه‌ڵك بكرێت، هه‌ر جاره و به بیانوویه‌ك خه‌لكى كوردستان په‌لكێشی كێشه‌یه‌ك بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ى گوێ بدرێته ئه‌و دۆخه ئابووریه خراپه‌ى كه بۆ خه‌لك دروست كراوه
له هه‌رێمى كوردستانه‌وه رێگرى لە ڕێککەوتن دەکرێت
دۆخى ئابوورى خه‌لكى كوردستان گه‌یشتووه به ئاستێكى زۆر مه‌ترسیدار كه له‌وه زیاتر ناتوانرێت به‌رگه‌ى ململانیه سیاسیه‌كان بگرێت.

No Comment! Be the first one.