چاویارنیوز ـ م.عادل حسن مامۆستای ناڕازی لەسلێمانی ڕایگەیاند،لەماوەی ١٠ مانگدا ئەمە سێهەمین جارە ووتەبێژی حکومەت دەڵێ پرسی مووچە چارەسەر نەبێت لە بەغدا دەکشێینەوە، لەمانگی دوانزەی ساڵی ئایندە، لە مانگی پێنجی ئەمساڵ، وە ئەمڕۆش هەمان قسەی دووبارە کردەوە، بەلامەوە سەیرە میدیاکان ئەم قسەیە دەکەن بە هەواڵ، دووجاری پێشوو پرسی مووچە چارەسەر نەبوو و نەشکشانەوە، لەماوەی ئەمساڵدا چی مووچە هاتوە بەڤشاری نێودەوڵەتی بووە، بەتایبەتی ئەمریکا، پرسی مووچە نەوەکو چارەسەر نەبووە، بەڵکو ئاڵۆزتر بووە، بۆیە ناشکشێنەوە چونکە تاوانباری سەرەکی خۆیانن کە ئامادەنین، نە نەوت تەسلیم بکەن، نە داهاتی ناوخۆ، هۆیەکی تر نەکشانەوەیان ئەوەیه، ئەمانە بازرگانن، هەزاران پڕۆژە و بەرژەوەندی بازرگانیان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هەیە، لەچی دەکشێنەوە، ئەوان دۆێنێ ١٨ سەفیریان لە عێراق وەرگرتوە.
ئەوەی لە میدیا دەگۆزەرێ پڕۆژەی گەوجاندنە، نەوەکو حەقیقەت، گێل ئەوەیە بڕوا بە میدیا و بەرپرسانی ئەم هێزە دەسەڵاتدارانە دەکات.
والسلام
دانیشن بەخێر
بەڵام دەست بە پارەکانتانەوە بگرن
مامۆستای ناڕازی لەسلێمانی:
            لە بەغدا ناکشێنەوە چونکە تاوانباری سەرەکی خۆیانن
هۆیەکی تر نەکشانەوەیان ئەوەیه، ئەمانە بازرگانن، هەزاران پڕۆژە و بەرژەوەندی بازرگانیان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هەیە.
	
	    
                
								
No Comment! Be the first one.