چاویارنیوز _ شەوی رابردوو، لە شاری سلێمانی، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی رایگەیاند: لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان، مەلا هەڵۆیان دەستگیرکردووە، بەپێی راگەیەنراوی ئاسایشی سلێمانی مەلا هەڵۆ بەهۆی وێناکردنی ئافرەتانی رۆژئاڤا بەشێوەیەکی نەشیاو، دەستگیرکراوە.
دواتر هاووڵاتییانی سلێمانی سکاڵایان لەسەر مامۆستا کامەران عەلی تۆمارکرد و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکرا، ئەمەش بەهۆی هەڵوێستەکانی بەرامبەر بەرخۆدانی رۆژئاڤاوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی چەکدارێکی سوپای سوریا کەزێی کچە شەڕڤانێک دەبڕێت لەدوای شەهیدکردنی، دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو هۆنینەوەی کەزێی کچانی کورد بووە ترێندی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
لەسەر رۆژئاڤای کوردستان، دوو مەلا لە سلێمانی دەستگیرکران
دوای ئەوەی دوو مامۆستای ئاینی لە وتاری هەینی رابردوودا بەنەگونجاو و دوور لەهەستی نەتەوەیی باسی بەرخۆدانی رۆژئاڤایان کردبوو، دواجار ئەو دوو مامۆستا ئاینییە لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، دەستگیرکران.
No Comment! Be the first one.