چاویارنیوز _ محەمەد نوری ڕۆژنامەنووس دەڵێت: كۆمەڵێک كەس بۆ دەرخستنی خۆیان باس لەپاراستنی ئاژەڵی بێلانە و قسەی گەورە لەبارەی سەگە پەلاماردەرەكانی سەرشەقامەكان دەكەن، هیچ لایەنێكی پەیوەندیداریش لەسەر ئەمە قسە و پلانی نییە.
دەڵێت: لەم رۆژانەدا سێ سەگ پەلاماری دوو منداڵیاندا، ئێمە و چەند كەسێك فریا نەكەوتینایە، هەنجر هەنجریان دەكردن، ئەمڕۆش سەگ لەشوێنێكی گشتی و ئاوەدان پەلاماری دكتۆر هێرشیان دا، لەولاشەوە قسە زلەكانی پارێزەرانی سەگ لایان وایە ئەمانە پەپولەن و ئازاری كەس نادەن.
باس لەوەشدەکات: لەهیچ شوێنێكی دونیا دڕندەكان بەرەڵا نەكراون بۆ ئەوەی پەلاماری مرۆڤ بدەن، بەڵام كە مرۆڤ سنوورێكیشیان بۆ دابنێت دنیایەك قسەكەر لەسەر دڕندەكان دێنە سەر خەت.
ئاماژە بەوەشدەکات: لەهەمووی قوشمەتر ئەوەیە بەخێوكردنی سەگ و ڕاگرتنی لای هەندێک كەس بووەتە ئاستی بەرزی سەقافەت، بەڵام مانگا ڕاگرتن و مریشك بەخێوكردن نیشانەی دواكەوتووییە.
وتیشی: فەرموون سەگپارێزەكانی وڵات ڕۆژانە منداڵ و ژن و خەڵكی تر لەپەلاماری سەگەكان بپارێزن، لەكردنەوەی دەرگای قوتابخانەكانەوە چیرۆكەكان دەستپێدەكات.
محەمەد نوری ڕۆژنامەنووس:
مەترسیی سەگی بەرەڵڵا لەکردنەوەی خوێندنگەکانەوە دەستپێدەکات
ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت: وا نزیك دەبینەوە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، ژمارەیەكی بێ شومار سەگی بەرەڵا و برسی و دڕ لەكۆڵان و شەقامەكاندا دەبینرێن.
No Comment! Be the first one.