چاویارنیوز _ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ پشتیوانیکردنی مافە رەواکانی گەلی کورد و هەوڵەکانيان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان.
راشیگەیاند: ئێستا دۆخی رۆژئاڤای کوردستان باشە و ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوەو هەوڵدەدرێت دۆخەکە نەگاتەوە حاڵەتی شەڕ.
ئەمە لەکاتێکدایە، رێککەوتنی نێوان دیمەشق و رۆژئاوای کوردستان هەنگاویی بڕیوەو پارێزگاری حەسەکە لەلایەن (هەسەدە)وە دانراوەو دیمەشقیش قبووڵی کردووە.
مەزڵوم عەبدی سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکات
لە کۆبوونەوەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سەرۆکی هەرێمدا، تاوتوێی چەندین پرسی گرنگ بە سوریا و رۆژئاڤای کوردستان کرا.
No Comment! Be the first one.