چاویارنیوز _ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ڕایگەیاند: بەخۆشحاڵییەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامدا، لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پاڵپشتییخۆی بۆ بەرخۆدانی گەلەکەمان و هێزەکانمان دووپاتکردەوە.
وتیشی: شانازی دەکەین کە دەبینین گەلەکەمان لە سلێمانی خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەن بۆ دەربڕینی پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ ئێمە.
مەزڵوم عەبدی و بافڵ تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
شەوی رابردوو، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد و پشتیوانیی یەكێتيی بۆ بەرخۆدانی گەل و هێزەكانیان دووپاتكردەوە.
No Comment! Be the first one.