چاویارنیوز _ بەدران محێدین رۆژنامەنووس رایگەیاند: سەرکردە عێراقییەکان ئاگاداری دانیشتنی مەسرور بارزانین لەگەڵ ئیسرائیلییەکان و لە دانیشتنەیان توڕە بوونە، بۆیە کاردانەوەی خێرایان هەبوو بەرانبەر حکومەتی هەرێم.
راشیگەیاندووە: مەسروور بارزانی کۆنە فەرماندە و هەواڵگرییە کۆنەکانی بەعسی لە هەولێر داڵدە داوە و دەیەوێت سوودیان لێ وەرگرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
لەبارەی بەقاچاغبردنی نەوتی هەرێمیشەوە، ئەو رۆژنامەنووسە وتیشی: حکومەتی عێراق چەندین ساڵە دەزانێت ئەو دزییە هەیە و بەردەوامە هیچ قسەیەکی واینەکردووە، بەڵام ئەمجارە دەستی بۆ ئەو کارتە برد کە هۆکارەکەی بەعسی و ئیسرائییلەکانە و مووچەخۆری ماڵ وێرانیش باجەکەی دەدات.
No Comment! Be the first one.