چاویارنیوز _ هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت: %60 بۆ %70ی پارەی مووچەی فەرمانبەران، حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی دابینیدەکات لەڕێگەی داهاتی ناوخۆ و پێدانی نەوت بە بەغدا.
راشیگەیاند: ئێستا هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی مووچە نەماوە و هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆیی جێبەجێکردووە.
ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا نایاساییە
وتەبێژی وەزارەتی دارایی دەڵێت: %70ی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، حکومەتی هەرێم دابینیدەکەین و ناردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆیش یاسایی نییە و بە ناچاریی دەنێردرێت.
No Comment! Be the first one.