چاویارنیوز _ ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات “من و كاک بافڵ بەڕێژەیەکی زۆر نزیکین لەیەکترەوە و من یارمەتی تەواوی کاک بافڵمداوە كه ڕۆڵی هه‌بێت له به‌غدا”.
ئاڵاتاڵەبانی لەبارەی کێشەکانی نێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگییەوە قسەی بۆ کەناڵی (ئەلئولا)ی عێراقی کرد‌و وتیشی: لەنێوان حزبەکاندا كێشه‌ی سیاسی هه‌ر بوونی دەبێت، بەڵام ئەوەی لەنێوان کاک بافڵ و لاهورشێخ جەنگی هەیە، من به ناكۆكی ناوی ده‌به‌م، پارێزگاری له دۆستایه‌تی نێوانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه ئازارمان چه‌شت به هۆیانه‌وه، چونکە جۆرێکن لەکێشەی خێزانی.
ئاڵا تاڵەبانی:
ناکۆکیی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی خێزانییە
ئاڵا تاڵەبانی کەسی نزیکی بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو کێشەیەی لەنێوان سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و لاهور شێخ جه‌نگی هەیە، زیاتر وەک کێشەیەکی خێزانی دەردەکەوێت، ئەگەریش هەیە چاره‌سه‌ر ببێت.

No Comment! Be the first one.