چاویارنیوز – نێچیرڤان بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا تەنیا کەسێک وا لەگەڵی دیداری نەکرد، نزار ئامێدی سەرۆک کۆمارە کوردەکە بوو!
نێچیرڤان بارزانی کە هەموو کات وەکوو سیاسییە میانڕەوەکەی پارتی و کوردستان ناوی لێی دەبرێت، ئەمجارە نەیتوانی لە قسەی پارتەکەی دەربچێت و نەچووە دیدار سەرۆک کۆماری عێراق تەنیا لەبەر ئەوەی یەکێتییە.
نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێران، وتی: مومکینە جاری داهاتوو سەردانی سەرۆک کۆمار بکەم نەک ئەمجارە. ئەمە لە کاتێک دایە کە بارزانی سەردانی هەموو لایانەکانی لە بەغدا کرد، تەنانەت ئەوانەی کە بەردەوام لە میدیاکانیایەوە هێرشیان دەکەنە سەر و وەکوو نەیاری کورد و کوردستان ناویان ئەهێنن و دیداری هەر یەک لە لایەنە کوردستانییەکانی دیکە لەگەڵ ئەوان بە ناپاکی وەسف دەکەن. لەوانە دیداری زۆر دۆستانە لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم .
No Comment! Be the first one.