چاویارنیوز_ ڕۆژنامەنووسێک پێیوایە: دۆسێی نەوتی هەرێم پەیوەستە بە فاکتەری دەرەکییەوە.
ئەحمەد رەفیق ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: دۆسییەی نەوتی هەرێم، رەهەندێکی فراوانتری هەیە وەک کەوەی دەبینرێ، روونتر ئەم دۆسییەیە پەیوەستە بە فاکتەری دەرەکییەوە، بە کورتی و کرمانجی؛ نەوتی هەرێم خاوەنی زۆرە، لەو سۆنگەیەوە ناهێڵن هەر وا بە ئاسانیی بەغدا لەوە زیاتر داواکارییەکانی خۆی بەسەر هەولێردا بسەپێنێت.
وتی: بە خوێندنەوەی خۆم درەنگ یان زوو، بابەتی مووچەی خەڵکی کوردستان چارەسەر دەکرێت، ئەگەر بە شێوەیەکی کۆنکرێتیش نەبێت دڵنیام هەتا باروو زرووفەکە بە لایەکدا دەکەوێت “نەوت بەرامبەر مووچە” بەردەوام دەبێت.
باس لەوەش دەکات، هەولێر کار لەسەر فاکتەری کات دەکات، عیراقیش بەردەوام لە کێشە و ئاڵۆزی و گۆڕانکاری بەردەوامدایە.
نەوت بەرامبەر مووچە
نەوتی هەرێم خاوەنی زۆرە و ڕەنگە خاوەنەکانی نەهێڵن بەغدا داواکاری زۆر بسەپێنێت

No Comment! Be the first one.