چاویارنیوز _ عەلی نەزار بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (سۆمۆ) بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق دەڵێ: نەوتی کوردستان خواستی زۆری لەسەرە و بەنرخی بەرز دەیفرۆشین.
رایگەیاند: ئێستا لەغیابی نەوتی روسیا لە بازاڕدا، نەوتی هەرێمی کوردستان دەنێردرێتە دەرەوە بۆ بازاڕەکان و بەتایبەتی بازاڕەکانی ئەوروپا، ئەمەش وایکردووە خواستی زۆری لەسەر بێت، هەروەها کوالێتی نەوتەکەش بەجۆرێکە بە نرخێکی بەرز و گونجاو دەفرۆشرێت.
عەلی نەزار:
نەوتی هەرێم کڕیاری زۆرە
دوای ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم گەیشتە بەندەری جەیهانی تورکیا، سۆمۆ دەڵێت نەوتی هەرێم بە نرخێکی بەرز دەفرۆشرێت.

No Comment! Be the first one.