چاویارنیوز _ کاروان گەزنەیی ووتەبێژی فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتی: لەکۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە و هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.
میدیای یەکێتی پێیوایە ئەوەی عەلی حەمە ساڵح لە بارەی رێککەوتنی نێوان یەکێتی و پارتی لەکۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی باسیکردووە، شتێکی لەو شێوەیە رووینەداوە و هەڵبەستراوە.
هیچ شتێک لەنێوان یەکێتی و پارتی رووینەداوە
تەواوی میدیاکانی یەکێتی رەتیدەکەنەوە رێککەوتن لەگەڵ پارتی کرابێت و هی شتێک نەگۆڕاوە لەهاوکێشەی سیاسیی هەرێمی کوردستان
No Comment! Be the first one.