چاویارنیوز _ فەرمانگەی تەكنەلۆژیای زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەکات، لە رۆژانی 15 و 16ی شوباتدا، هێرشێكی ئەلیكترۆنیی گەورە و هەماهەنگیكراوی جۆری (DDoS) کراوەتەسەر پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی رووناكی بەڵام تیمەکانیان توانیویانە هێرشەکە پوچەڵ بکەنەوە.
فەرمانگەکە دەڵێت: هێرشەكە پێكهاتبوو لە نزیكەی 10 شەپۆلی یەك لەدوای یەك، كە هەر شەپۆلێك قەبارەی داتاكەی گەیشتووەتە نزیكەی 180 گێگابایت لە چركەیەكدا. ئەم هێرشە لە رێگەی هەزاران (IP)ی جیاواز لە سەرانسەری جیهاندا و ملیۆنان داواكاریی ئۆتۆماتیكییەوە (Automated Requests) كراوە، بەڵام دەستبەجێ سیستمی وەڵامدانەوەی رووداوەكانیان (Incident Response) كاراكردووە و بەرگرییەكی “فرەچین”یان جێبەجێ كردووە، كە پێكهاتبوو لە:دەستنیشانکردن و پاڵاوتنی هێرشەکان بە شێوەی راستەوخۆ.سنووردارکردنی رێژەی داواکارییەکان.کۆنترۆڵکردنی جوگرافیی سەرچاوەی هێرشەکان، هاوئاهەنگی لەگەڵ دابینکەرانی ئینتەرنێت (ISP) بۆ بلۆککردنی هێرشەکان لە سەرچاوەوە، گواستنەوەی خزمەتگوزارییەکە بۆ پارێزەری هەوری (Cloud DDoS Protection) و گۆڕینی ئایپیی گشتی.
هێرشی ئەلكترۆنی كرایەسەر پرۆژەی رووناكی
هێرشی ئەلیکترۆنی کرایەسەر پرۆژەی رووناکی حکومەتی هەرێم و وەڵامدرایەوە، فەرمانگەی تەکنەلۆژیاش دەڵێت: هێرشەکە پێکهاتووە لە 10 شەپۆلی یەک لەدوای یەک.
No Comment! Be the first one.