چاویارنیوز – سروە عەبدولواحید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی فەرمانبەران نادەن و ناتوانن هەرێم بەڕێوە بەرن، مووچە ئەبڕن، پاشەکەوت ئەکەن داهاتی نەوتی و نانەوتی ئەدزن ئیتر چۆکی چی دانانێن و کەرامەتی چی؟
هەر بە ڕاستانە شکست و دزی و ساختەچێتی بە بەرگری و کەرامەت بە خەڵک ئەفرۆشنەوە، واز لەم قسە سواوانە بهێنن و بۆ جارێکیش بێت ساحێب کەرامەت و ویژدان بن و واز لە حوکمڕانی بێنن دان بەوەدا بنێن کە ئێوە ناتوانن حوکمڕان بن و کۆمەڵێک مافیان خەڵکی کوردستانتان داماو کردووە.
بەکورتی بەغدا ئەڵێ ئێوە ناتوانن پابەند بن بە هیچ ڕێکەوتنێکەوە و هۆکاری مووچە بڕینن فەرموون مانگێک لە جیاتی دزی مووچەی هەموو مووچەخۆران بدەن ئەگەر کەرامەتتان ئەیەشێت جگە لەمە هەموو شتێک کە ئەیڵێن یان ئەیکەن درۆی شاخدارە.
No Comment! Be the first one.