چاویارنیوز _ لە نوێترین لێدوانیدا دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت: ئەوەی حکومەتی هەرێم کردوویەتی تەسلیمبوونە نەک ڕێککەوتن.
ئەمڕۆ محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند،حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو شتێکی بە کردەیی ڕادەستی بەغدا کردووە، بەغداش فشارەکانی لە مووچە وبودجەدا کۆکردوەتەوە و بە لوتبەرزییەوە وەڵامی داخوازییە ڕەواکانی کورد دەداتەوە.
وتیشی:لەبەرامبەردا لایەنی کوردستانی هەمیشە دووپاتی پابەندی و گوێڕایەڵی خۆی دەکاتەوە، ئەمڕۆش گوایە نەوتی هەرێم لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵ و کۆمپانیای سۆمۆی دروستکراوی سەردەمی بەعس هەناردە دەکەن، بۆ ئەوەی مووچە و بودجەیان بداتێ”.
محەمەد حاجی مەحمود ڕاشیگەیاند، “ئەو دەسەڵاتەی لە بەغدا هەیە، بەس فیدراڵی نییە، جگە لە کورد کەس بە فیدراڵ ناوی نابات”.
محەمەد حاجی مەحمود:
هەرێم تەسلیمی بەغدا بووە
ئەو دەسەڵاتەی لە بەغدا هەیە، بەس فیدراڵی نییە، جگە لە کورد کەس بە فیدراڵ ناوی نابات.

No Comment! Be the first one.