چاویارنیوز _ مستەفا عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان وتی: پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی مانگی دوو، تەرازوی پێداچونەوە و 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆش بنێرێت، بۆئەوەی مووچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت.
رایگەیاند: ئەگەر بەزوویی داواکانی بەغدا جێبەجێ نەکرێت، ئەوا وەک ساڵی 2025، بەنزیکەیی دوو مووچەی فەرمانبەران دەفەوتێت.
ئاماژە بەوەشدەکات، هەرێم دەیەوێت، لەمووچەی ئەمساڵ، قەرزەکانی عێراق بداتەوە و باڵانسی لاری خۆی بە مووچەی فەرمانبەران راستبکاتەوە.
مستەفا عەبدوڵڵا:
هەرێم دەیەوێت قەرزی بەغدا بەمووچەی فەرمانبەران بداتەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم دەیەوێت وەک 2025 لەمووچەی فەرمانبەران ببڕێت.
No Comment! Be the first one.