چاویارنیوز _ د. ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: حکومەتی هەرێم سەرقاڵی تەواوکردنی بڕی پارەی داهاتی ناوخۆیە بەو هیوایەی بە زووترین کات بینێرێت بۆ بەغدا، تا بەغدادیش دوای هەڵبژاردن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
وتیشی: هەرچەندە هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغداد لەسەر کۆتا شێوازیی ڕادەستکردنى داهاتى نانەوتى بەگشتی نەگەشتوون بە ڕێککەوتن، بەڵام دڵنیایی ئەوە دراوە، کە مووچەى مانگى نۆ خەرجدەکرێت و هەرێمى کوردستان پابەندە بە ڕادەستکردنى نەوت بە کۆمپانیاى سۆمۆ.
هەرێم لەهەوڵی ناردنی 120 ملیاردایە بۆ بەغدا
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات: وەزارەتی دارایی ڕاسپێردراوە تا بڕی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات تا مووچەی مانگی نۆ خەرج بکرێت.
No Comment! Be the first one.