چاویارنیوز _ عادل حەسەن مامۆستای ناڕازی دەڵێت: فەوتاندنی هەر مووچەیەکی ئەم ساڵی مووچەخۆرانی هەرێم، لە ئەستۆی پارتی و یەکێتییە، چونکە کاتێک هەرێم بڕی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد نارد، ڕاستەوخۆ لەبەغداوە بریاری خەرجکردنی مووچە درا.
وتیشی: ئەم دوو حیزبە فاسیدە، دەیانتوانی دوو هەفتە پێش ئێستا ئەو داەاتە نانەوتییە بنێرێت بۆ بەغدا، ئەمەش وادەکات لە پێناو دوو 120 ملیاری دیناری خۆیاندا، دوو 960 ملیار دیناری دوو مووچەی مووچەخۆران بفەوتێنن.
باسی لەوەشکرد، میدیای چەواشەکاری سەربە حکومەت بە پیشاندانی شەقامێکی 200 ملیار دیناری، دەیانەوێت خەڵک بگەوجێنن، لەپێناو دزییەکانی خۆیاندا.
عادل حەسەن مامۆستای ناڕازی:
هەرێم هۆکاری فەوتانی مووچەی مووچەخۆرانە
مامۆستایەکی ناڕازی ڕایگەیاند، بەغداد هەر مووچەیەکی ئەمساڵ نەنێرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێم، لەئەستۆی دوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێمە.

No Comment! Be the first one.