چاویارنیوز _ ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: پێویستە وەک سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق، مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌و قه‌رز و پێشینانه‌ی له عیراق ده‌درێت، ئەوانیش سوودمەندبن.
نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئێستادا كار بۆ كردنه‌وه‌ی لقی بانكه فیدراڵییه‌كان و دامه‌زراندنی بانكێكی نیشتمانیی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت مووچه‌خۆران، هاوشێوه‌ی هاووڵاتیانی عیراق سوود له هه‌موو ئه‌و قه‌رز و پێشینانه وه‌ربگرن، كه له ماوه‌ی رابردوودا بهسوودێكی كه‌م، به هاووڵاتیان دراوه.
باس لەوەشدەکات: یه‌كێك له‌و شێوازانه‌ی هه‌وڵی بۆ دراوه، كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ردوو بانكی ره‌شید و رافیده‌ینه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به كردنه‌وه‌ی لقی ئه‌و دووبانكه و به‌بانكیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، مووچه‌خۆران ده‌توانن داوای قه‌رز و پێشینه‌كان بكه‌ن، ئه‌ویش بۆ دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كاره‌با به وزه‌ی خۆر و كڕینی ئۆتۆمبێل.
No Comment! Be the first one.