چاویارنیوز_ هەڕەشەکانی سەرۆکی پارتی دژی بەغدا، بووەتە مایەی تەنز بۆ کورد، هەمووجارێک هەڕەشەدەکات و دواتر جێبەجێی ناکات.
کامەران وریا قانع نووسەر و ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند: هەڕەشەی زۆری بێ ئەنجام، لە کۆتاییدا دەبێت بە سوعبەت، گرێبەستان لەگەڵ خۆتان کرد لە ئەمریکا گوایە عێراق دەترسێنین بە ئەمریکا، وا ترامپ خەریکە هەموو کورد بە ناوەندەکان دەفرۆشێتەوە،
دەڵێت: وەزیری دارایی دورخراوەتان هەڕەشە دەکات پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکانمان بەکاردەهێنین، دەرچوو هەموویان قورساییان نییە.
ڕایشیگەیاندووە، وەزیری دەرەوەی عێراق هەڕەشەی سەرهەڵدانی گەردەلوولی ئەکرد لەبەغدا،بەڵام کۆتایی هات بە بەغدا بڵێت کوڕی چاک بە و بڕێک پارە بنێرە.
ئاماژە بەوەدەکات، کۆمەڵە ڕاوێژکارێکتان هەبوو زوو زوو دەیانوت بەغدا تەخت ئەبێت و ئەروخێت، بەڵام نەمانزانی مەبەستیان هەرێم بووە.
وتی: بە کورتی و بە کوردی، تازە ئەم دۆخە چاک نابێتەوە، کۆمەڵێک کەس دەبێت باجەکەی بدەن! ئەم هاوسەنگییەی نێوان بنەماڵەکان بە نەمانی سامانی نەوت تەفروتونا دەبێت.
کامەران وریا قانع:
هەڕەشەکانتان سوعبەت بوو
وەزیری دەرەوەی عێراق هەڕەشەی سەرهەڵدانی گەردەلوولی ئەکرد لەبەغدا، بەڵام کۆتایی هات بە بەغدا بڵێت کوڕی چاک بە و بڕێک پارە بنێرە.

No Comment! Be the first one.