چاویارنیوز – وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم کە لە دەستی پارتی دایە، لەبەر ئاشکراکردنی ڕاستییەکان سەبارەت بە چەکە دزراوەکان، هەڕەشە لە دوو ڕۆژنامەنووس دەکات.
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە
لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵ 8، بێژەر و کادیرێکی حیزبی، گفتوگۆ لەبارەی چەکەکانی ئەمەریکا دەکەن و کادیرەکە باس لەوە دەکات گوایە ئەو چەکانە دراون بە وەزارەتی ناوخۆ و لە کۆگایەکی وەزارەت لەهەولێر دانراون.
ئەم قسانە سەرلەبەری هەڵبەستراو و چەواشەکاریین و هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورە لە راستی.
دیارە ئەوانەی ئەو چەکانەیان بردووە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ شاردنەوەی ڕاستی بابەتەکە و بە باسکردنی زیاتر و هەوڵدان بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی، چەواشەکاریی زیاتر بڵاو دەکەنەوە. بەڵام رۆژێک دێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
بۆیە وەزارەتی ناوخۆ، وەکوو مافی خۆی، سکاڵای یاسایی لە سەر کەناڵەکە و میوانەکەی تۆمار دەکات و پێویستە لەبەردەم دادگا، بەڵگە بۆ ئەو چەواشەکارییانە پێشکەش بکەن، ئەگینا دەبێ باجی بڵاوکردنەوەی تۆمەتی هەڵبەستراو بدەن.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ
٢ی ئایاری ٢٠٢٦
پێشتر و لە کەناڵ 8 ـەوە محەمەد هەورامی لێکۆڵەر و ڕۆژنامەنوس ئاماژەی بەوە کردبوو کە :
ئەو چەکانەی ئەمریکا ناردوونی بۆ کورد لە کۆگاکانی هەولێرن و نەدراون بە هیچ لایەنێک.
چەکەکان نە لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و نە لای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵکو هەموویان لە کۆگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر پارێزراون.
لێکۆڵەرەکە دەڵێت، بەهۆی هەندێک هۆکاری سیاسی و ئەمنی، ئەو چەکانە تاوەکو ئێستا بەسەر هیچ هێزێکدا دابەشنەکراون،
ئەمریکا دەتوانێت هەمان ئەو چەکانە بباتەوە چۆن پێشتر بۆ کوردستانی ناردووە.
No Comment! Be the first one.