چاویارنیوز_ بەپێی ئەو زانیارییەنەی لە بەغداوە بڵاودەکرێنەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە وەفدی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
دوێنێ وەفدێکی هەرێم گەیشتە بەغدا و وا بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەگەر هەردوولا لە كۆبوونەوەكەدا هاووهەڵوێست بن و دانیشتنەکە بەرەو باشی بڕوات، ئەوا سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی یەكشەممە كۆدەبێتەوە و بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 6 و 7 دەدات.
بڕیاروابوو کە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی سێشەممە بێت، بەڵام بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئەرێنی ڕێککەوتنەکان، خرایە ڕۆژی یەکشەممە.
وەفدی هەرێم و وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە
دوێنێ وەفدێکی هەرێم گەیشتە بەغدا و وا بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆببێتەوە.

No Comment! Be the first one.