چاویارنیوز _ لەگەڵ ئەوەی ساڵی دارایی عێراق کەمی ماوە و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی دڵنیاكه‌ره‌وه ناڕوات، حكومه‌تی هه‌رێمیش دەڵێت: بۆ سێ مانگی ڕابردوو داهاتی ناوخۆ و هەناردەی نەوتی ڕادەستی عێراق كردووە، بەڵام 3 مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم بۆ کۆتایی ئەمساڵ نەدراوە.
بەپێی زانیارییەکان، شاندێكی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌چێته به‌غدا بۆ پرسی مووچه‌ی مانگی 10 و ته‌واوبوونی ڕێككاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، شانده‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق، كه ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی ڕابردوو ده‌بێت بۆ پرسی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ 2 مووچه‌كه‌ی كۆتایی ساڵ.، كە مووچەی مانگەكانی (11 و 12)یە.
وەفدێکی هەرێم دەچێتە بەغداد
میدیاکان بڵاویانکردەوە، وەفدێکی وه‌زاره‌تی دارایی حكومەتی هەرێم، بۆ یەکلاکردنەوەی سێ مووچەی ساڵی 2025ی هەرێم، سەردانی به‌غدا دەکات.
No Comment! Be the first one.