چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکمان دەستپێکردووە دژی بڕینەوەی درەختەکانی دهۆک و زاخۆ لەلایەن تورکیاوە، داوا لە لێپرسراو و بەرپرسانی حزبەکانیش دەکەین بێنەدەنگ و رێگریی بکەن لەو تاوانەی تورکیا دژی خاکی کوردستان دەیکات.
لەو بارەیشەوە، سەفین دزەیی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە، تورکیا بەئاگاداری پارتی ئەو درەختانەی بڕیوەتەوە.
لەوەڵامی ئەو لێپرسراوەی پارتیدا، کونسوڵی تورکیاش رایدەگەیەنێت، ئەو شوێنانەی درەختەکانی لێدەبڕینەوە بە پارە کڕیومانە.
پارتی درەختەکانی زاخۆی فرۆشتووە بە تورکیا
هەڵمەتێک دژی بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و لێپرسراوێکی پارتیش دەڵێت: پارتی ئاگادارە.
No Comment! Be the first one.