چاویارنیوز _ ڕادەستکردنی نەوت بە عیراق دەبێتە خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بوژانەوەی پڕۆژەکان و کەرتی تایبەت و گەشتیاری و بازرگانی و بازار وەک پێش ساڵانی 2014.
ڕەمزی سەعید شارەزای سیاسەتی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: پارتی لە ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەترسێت، ئەگەر سەربگرێت پارتی تەنها بنسنزەکەی لە دەست ناچێت لەناوخۆدا کە نەوت دەفرۆشێت بە پاڵاوگەکانی خۆیان بە نرخی کەم و دواتر فرۆشتنەوەی بە هاوڵاتیان بەنرخێکی بازرگانی خەیاڵی یان هەناردەکردنی نەوت بە قاچاخ و داهاتەکەی دیار نەبێت، تەنانەت پارتی لەڕووی سیاسی و ستراتیژییەوە ترسی ئەوەی هەیە تورکیاش لەدەست بدات، چونکه ساڵانێکە تورکیا پارتی دەپارێزێت و هاوکاری سەربازی و لۆجستی دەکات لە ململانێی ناوخۆی و عێراقی و دەرەوە، هەروەها هاوکاری سیاسی لەڕووی هەڵبژاردنەکانەوە، ئەمانە ترسی سەرەکین کە پارتی لێی دەترسێت.
وتی: لەم رۆژانەدا تورکیا هەمان پەیامی بەگوێی پارتیدا داوە کە جارێ پەلەنەکات لە ڕادەستکردنی نەوت چونکە هاوکێشەی هەرێمی دەگۆڕێت و عێراقیش لاواز دەبێت.
دەڵێت: ئەگەر پارتی لەڕابردوودا توانیبێتی یاری بکات لەنێوان تورکیا و عێراق، یان مەلەفی نەوتی بەکارهێنابێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە هەرێم و عێراق، بەڵام ئێستا ناتوانێت چونکە دوو بژاردەی لەپێشە یان ئەوەتە نەوت ڕادەست دەکات یان عینادی جاران دەیگرێت و بەقسەی تورکیا دەکات وەک ڕیفراندۆمەکە زەربەیەکی تر لە کورد دەدات.
پارتی دەترسێت لە ڕادەستکردنی مەلەفی نەوت
ئەگەر پارتی مەلەفی نەوت ڕادەستی ناوەند بکات، تورکیا لەدەست دەدات.

No Comment! Be the first one.