چاویارنیوز – ڕەحیم ڕەشیدی کە پەیامنێری کوردستان٢٤ـە، بە بێ شەرمانە لەبەردەم ترەمپ دەڵێت تۆ وتت چەکت ناردووە بۆ کورد، بەڵام هەندێک کەس دەڵێن ئەو چەکانە لە سلێمانی دزراوە و ئایا وەک وتتان ئەوان باجێکی قورس دەدەن. لە کاردانەوە بەم پرسیارە دژە کورد و سلێمانیە، پەرلەمانتارێک وێڕای بە سیخوڕ ناوبردنی ئەو بە ناو پەیامنێرە، نووسی: پارتی بە رونی دوژمنی سلێمانی و کوردە.
شنیار ئەنوەر پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە کاردانەوە بە پرسیارەکەی پەیامنێری کوردستان ٢٤ دژی سلێمانی نووسی: بە ئاشکرا پارتی ئەیەوێت دۆخی سلێمانی تێکبچێت، ئەوەی پارتی ئەیکات دوژمنیش نایکات.
ڕاشیگەیاند: پارتی بە رونی دوژمنی سلێمانی و کوردە، بەناو رۆژنامەنوسێکی سیخوری هانداوە بۆ لێدان لە سلێمانی!.
شنیار ئەنوەر جەخت لەوە دەکاتەوە: بەعس شانازی بەوەدەکرد کە سلێمانی خاپور بکات، خەونی لەناوبردنی سلێمانی بردە ژێرگڵ، دڵنیابێت پارتی و هەرکەسێکی تر ئەو خەونە ببینێت هاوشێوەی بەعس، خەونی گڵاوی کاولکردنی سلێمانی و لەکەدارکردنی ئەم شارە ئەباتە ژێر گڵ.
No Comment! Be the first one.