چاویارنیوز _ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەکۆنفرانسێکدا تیشکی خستەسەر پۆستی پارێزگار و وتی: پرسی بوونەوەم بە پارێزگاری سلێمانی، نە لە ئاستی باڵای یەکێتی باسکراوە نە پرس و را بەکەس کراوە.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بە کارێکی نوێکرد و ڕاشیگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتوو بە فەرمی رایدەگەیەنین کە بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵبژێردراوین وەک راوێژکاری چین بۆ پێشکەوتن، دەبێت بیرۆکە و پڕۆژەکانی خۆمانیان لەگەڵ هاوبەشی پێبکەین بەتایبەت لەبواری زیرەکی دەستکرد.
پارێزگاری سلێمانی دەبێتە ڕاوێژکاری چین
پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، سێ جار بە رەسمی و دەیان جار بە نارەسمی داوامکردووە ئاڵوگۆڕ لە پۆستی پارێزگاری سلێمانیدا بکەن.
No Comment! Be the first one.