چاویارنیوز _ ئاسۆ ئەحمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق بەمیدیاکانی راگەیاندووە، لەئەمڕۆ شەممەوە تا رۆژی دووشەممە، هاووڵاتیانی سنوورەکەیان کارەبایان نابێت و فیدەرەکان دەکوژێنرێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی سیانەکردن و پشکنینی گۆڕەڕەکان و ئامادەکاری بۆ سیستمی پڕۆژەی رووناکی.
وتیشی: کوژاندنەوەکە ماوەی هەشت سەعاتە و تەنها لە رۆژدا دەبێت، لە سەعات 8:30ی سەرلە بەیانی بۆ 4ـی عەسر، بەردەوام دەبێت. بۆئەوەی کارمەندانی کارەبا سەلامەت بن، لەو ماوەیەدا نابێت موەلیدەی گەڕەکەکانیش کاریان پێبکرێت.
پڕۆژەی رووناکی دەگاتە شارەزوور
تیمەکانی پرۆژەی رووناکی لە شارەزوور، لە کارکردنی بەردەوامدان، بۆئەوەی کارەبای 24 سەعاتییان پێبگەیەنن
No Comment! Be the first one.