چاویارنیوز _ بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە بڕی 800 هەزار دیناری عێراقی پارەی ساختەکراو (تەزویر)ی لە جۆری (پەنجا هەزار دیناری) پێ بووە و ویستویەتی لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادقدا ساغی بکاتەوە، بەڵام پۆلیس ڕێگریکردووە لەو هەوڵە و توانراوە دەستیش بگیرێت بەسەر پارە ساختەکراوەکەدا.
بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە ناوی (ڕ، ع، ص)ە و تەمەنی (29) ساڵە، لەئێستادا بەپێی مادەی (281) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد
پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ئاڵوگۆڕی بە دراوی ساختەوە کردووە و ویستوویەتی لە یەکێک لەقەزاکاندا ساغی بکاتەوە.
No Comment! Be the first one.