چاویارنیوز – ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: پێشبینییەکانی ئێستای سەرکردەکانی پارتی هیچیان ڕاست نین، ئەمەش دوای ئەوەدێت هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت “لە ئایندەدا شەڕ لەناوچەکە هەڵدەگیرسێتەوە”.
بارام سوبحی ڕۆژنامەنووس وتی: ساڵانێکە سەرکردە و کادیر و میدیاکانى پارتى بەردەوام دەڵێن گۆڕانکارى گەورە لە عێراق روودەدات. تەنانەت هەندێکیان باسیان لە هەڵایسانى گۆمى خوێن و لەناوچوونى دەسەڵاتى ئێستاى عێراق دەکرد. کەچی ڕووینەدا.
ڕاشیگەیاندووە: هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى لەدوایین لێدوانیدا دەڵێت: فەتاح فاڵ نیم؛ بەڵام مانگی داهاتوو روبەڕوبونەوەكان لە ناوچەكە سەرهەڵدەدەنەوە، بەڵام تائێستا هیچ پێشبینیەکى بەرپرسانى پارتى بۆ دۆخى راست دەرنەچووە، لەکاتێکدا پارتى خاوەنى تۆڕێکى فراوانى پەیوەندى سیاسى و میدیایى و هەواڵگرییە لەسەر ئاستى ناوچەکە و لەگەڵ وڵاتانى جیهانیش.
پێشبینییەکانی پارتی ڕاست دەرناچن
ساڵانێکە سەرکردە و کادیر و میدیاکانى پارتى بەردەوام دەڵێن گۆڕانکارى گەورە لە عێراق روودەدات و گۆمى خوێن هەڵدەستێت لەناوچەکە، کەچی ڕووینەدا.

No Comment! Be the first one.