چاویارنیوز _ بۆردی ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمە دەقەکەیەی دەڵێت:
چەند تیمێکی ( ئای تی ) لەهەولێرەوە ئەركیان بووەتە چاودێری و داخستنی سەرچاوە میدیاییە مۆڵەت پێدراوەكان .لە تازەترین هەنگاویان بۆ بەئامانجگرتنی میدیای سلێمانی چەند نوسراوێكی نهێنیان بۆ راگرتن و داخستنی بەشێكی ئەو میدیایانە كردووەو چەند سەرچاوەیەكیان داخستووە.
ئێمە وەك راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە توتدی ئەو رەفتارە شەرمەزار دەكەین كە پێچەوانەی یاسای كاری رۆژنامەنووسی و رێنماییەكانی بەخشینی مۆڵەتە و دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئازادی رادەربڕین و میدیایی و دۆخی میدیا لە هەرێمی كوردستان دەخاتە بەردەم مەترسیەوە.
بەرامبەر ئەو رەفتارە، باڵیۆزخانە و سەندیكای رۆژنامەنووسان و رێكخراوە كوردستانی و عیراقی و نێودەوڵەتییەكان ئاگادار دەكەینەوە و هەموو رێكارێكی یاسایی بە ئەگەرێكی كراوە دەمێنێتەوە و لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم رەفتارە ئۆباڵی هەر كاردانەوەیەك لە ئەستۆی ئەوانە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
            پەلاماری میدیای سلێمانی دەدرێت
بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: لەچەند سەرچاوەیەکی جیاجیای هەولێرەوە لە رەفتارێكی ژێربەژێردا پەلاماری میدیای سلێمانی دەدرێت.
	
	    
                
								
No Comment! Be the first one.