چاویارنیوز _ لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە: زۆر پەرۆش و دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتیی دانیشتووی چەمچەماڵ و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی دیکە لە لافاوەکەی ئەمڕۆدا، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم.
لەگەڵ بەڕێز رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و رامسپاردن هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان.
پەیامی قوباد تاڵەبانی لەبارەی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کرد.
No Comment! Be the first one.