چاویارنیوز _ ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: كێشەكانی بانكی (TBI) لە سلێمانی تەكنیكین و پێویستە بە خێرایی چارەسەر بكرێن، نابێت ئامێرەکانی (ATM) بێ پارە بن و پێویستە ژمارەكانیشیان زیادبكرێن.
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران وتی: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەکانی مووچەی فەرمانبەران لە بانکی(TBI) لقی سلێمانی، سەردانی بانکەکەمان کردووە و لەگەڵ بەڕێوەبەرەكەی کۆبووینەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە: موچەی هیچ موچەخۆرێک نافەوتێت و هەموو کێشەکان چارەسەر دەکرێن، هۆكاری كێشەكانیش بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە:
یەکەم:- کێشەی ژمارەی نهێنی کە لە ( ATM) دا خل دەکرێت، پێویستە ژمارەی نهێنی کارتەکان بگۆڕی و ژمارەی پێشوو کە بەنامە پێت گەیشتوە تەنها بۆ یەکجار بەکاردێت، دوای گۆڕینی پێوستە ژمارە نوێکەی کە بۆ کارتەکەت داناوە داخڵ بکەیت لە کاتی ڕاکێشانی پارە، ئەم ژمارەیە کە چوار ژمارەییە پەیوەندی بە ژمارە نهێنی ئەپڵیکەیشنی مۆبایل نییە کە ٦ ژمارەییە، هەر هاوڵاتیەک تووشی ئەم گرفتانە بوون رۆژانە دەتوانن سەردانی لقی سەرەکی بکەن بۆ چارەسەرکردنی.
پێویستە لەسەر بانکەکە لە کەمتر لە چەند کاتژمێرێک بۆیان چارەسەر بکەن.
دووەم :- گرفتی ئەو کەسانەی کە لە کاتی راکێشانی موچەکانیان گرفت دروست بووە پارەکە لە ئامێرەکە نەهاتۆتە دەرەوە بەڵام لەسەر ئاپلیکەیشنەکە پارەیان لێ بڕدراوە! ئەم گرفتە بەهۆی ناڕێکی هێڵی ئینتەرنێتەوە دروست دەبێت، ئەو پارەی بڕدراوە لە ٢بۆ٣ رۆژ ڕاستەوخۆ دەگەڕێتەوە سەر هەژمارە کەسەکە.
دەشڵێت: دوپاتمان کردەوە کە هەردوو کێشەکەکە پێوسیتە زۆر بە خێرای چارەسەر بکرێت .
جەخت دەکاتەوە، هەروەها داوامانکرد
یەکەم . بە هیچ جۆرێک ئامێراکانی ATM بێپرە نەبن تەنانەت لەرۆژەکانی پشوو.
دووەم. داوامان کردووە ژمارەی ئامێرەکانی ATM زیاد بکرێت بۆ خزمەتکردنێکی باشتر.
وتیشی: نابێت هیچ بیانویەک ببن بە هۆکار بۆ کەمی خزمەتگوزاری بانکەکە.
د.بڕیار رەشید:
چارەسەری کێشەی مووچەخۆران لەATM دەکرێت
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران وتی: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەکانی مووچەی فەرمانبەران لە بانکی(TBI) لقی سلێمانی، سەردانی بانکەکەمان کردووە و لەگەڵ بەڕێوەبەرەكەی کۆبووینەتەوە.

No Comment! Be the first one.