چاویارنیوز ـ دوای ئەوەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، دووشەممەی ڕابردوو جووڵانەوەی نەوەی نوێ وتی: کاتی بەكارهێنانی تەلەفۆن لە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە كەم كراوەتەوە بۆ ماوەی 15 خولەک، لە کاتێکدا زیندانییەکانی دیکە لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی بۆ 11:00ی شەو مافی قسەکردنیان بە تەلەفۆن هەیە، چاکسازی گەورانی سلێمانی هەواڵەکەی ڕەتکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا لە چاکسازی گەورانی سلێمانییەوە دەڵێت: ئەوەی وتراوە چەواشەکارییە، چونکە کۆمەڵێک شتی جیاواز و باشی بۆ کراوە کە هەر پێویست نییە، سەرەڕای ئەوەش هەموو ئەو مافانەی بەندکراو هەیەتی بە شاسوار عەبدولواحیدیش دراوە. شاسوار عەبدولواحید لە هەر پلە و پۆستێک بێت، کە هاتە بەندینخانە وەکو سزادراو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و لە پلە و پۆست دادەماڵدرێت ئەمەشی ڕاستەوخۆ پێ وتراوە.
جەختیش لەوە دەکاتەوە، بەهیچ جۆرێک مافی تەلەفۆنكردن و سەردانی کەسە نزیکەکان لە شاسوار عەبدولواحید کەم نەکراوەتەوە، هەفتەی پێشووش لیژنەی مافی مرۆڤ سەردانی چاکسازیان کرد و ڕاپۆرتیان بڵاوکردەوە، هەروەها خودی شاسوار عەبدولواحید ڕازیبوونی لە دۆخی نێو چاكسازی بۆ لیژنەی مافی مرۆڤ دووپات كردووەتەوە.
چاکسازیی گەورانی سلێمانی هەواڵێک لەبارەی شاسوار عەبدولواحید ڕەتدەکاتەوە
لەبارەی کەمکردنەوەی کاتی پەیوەندییەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، چاکسازی گەورانی سلێمانی هەواڵێکی ئەو جوڵانەوەیە ڕەتدەكاتەوە و هەموو ئەو مافانەی بەندکراو هەیەتی بە شاسوار عەبدولواحیدیش، دراوە.

No Comment! Be the first one.