چاویارنیوز_ ڕۆژنامەنووسێک ڕایدەگەیەنێت: چەندە تەعزیەبارم بۆ شەهیدبوونی كاك حەسەن، دوو هێندەش خەفەتبارم بە بێكەسی ناوچەكەمان، ئەگەر ناوچەكەمان بێكەس نەبوایە بكوژو كوژراو هەرگیز ئاوا بە ئاسانی دەستیان نەئەچووە خوێنی یەكتر.
هەندرێن شێخ ڕاغب نووسەرو ڕۆژنامەنووس وتی: باڵەكایەتی و دۆڵ ئاكۆو رواندز خاوەنی قوربانی بێ شومارن بۆ شۆڕش و بۆ ئازادی گەلەكەمان. لە شەڕی داعش پۆل پۆل شەهید دەهاتەوە باڵەكایەتی و رواندز, بەڵام ئەم بێكەسییە لەهەمووی كوشندەترە..كە لەوانەیە ئیدی چیتر توانای ئەوە نەمابێت بە دیار ئەم بێكەسیەوە دانیشین؟
شەوی ڕابردوو هێزەکانی پارتی لە وەرتێ تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردو هاووڵاتی حسن ڕەحمان شەهیدبوو
ڕۆژنامەنسێک ڕووداوەکەی وەرتێ بۆ بێکەسی دەگێڕێتەوە
چەندە تەعزیەبارم بۆ شەهیدبوونی كاك حەسەن، دوو هێندەش خەفەتبارم بە بێكەسی ناوچەكەمان.

No Comment! Be the first one.