چاویارنیوز _ جەوهەر حەمەلاو بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی باس لەوەدەکات، لە 24 سەعاتی ڕابردووی بارانباریندا، 15.8ملم باران لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە، کۆی گشتیی بارانبارینیش لەم ساڵدا گەیشتووەتە 74.7 ملم، لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تاوەکو مانگی کانوونی یەکەم، 140.3 ملم باران باری بوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەدوێنێوە شەپۆلێکی چڕی باران ڕووی لە ناوچەکە کردووەو تائێستا بەردەوامی هەیەو کەشناسیی سلێمانیش دەڵێت: ڕێژەکە زیاددەکات.
ڕێژەی بارانبارین لە سلێمانی دیاریکرا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە کەشناسیی سلێمانی بڵاویکردۆتەوە، بڕى بارانبارینی 24 سەعاتی رابردوو ئاشکراکردووە و دەڵێت: زیاتر لە 15 ملم باران باریوە.
No Comment! Be the first one.