چاویارنیوز _ بەهجەت ئەحمەد شارەزای بواری نەوت و غاز ڕایگەیاند: بەھەدەردانی داھاتی نەوتی ھەرێم بە ووڵاتانی دراوسێ وەک رەشوەیەکی سیاسی و ناشەفاف کردنی سەرجەم پرۆسە نەوتیەکانی کوردستان، ھێواش ھێواش بە بەلگە و لە وولاتەکان ئاشکرا دەبێت.
دەڵێت: چەند ساڵە ئەم سێکتەرە بە تاکڕەوی بەڕێوەدەبرێت ئەوە ئەنجامەکەیەتی، بۆ پاراستنی ئەو بەرژەوەندییە نامەشروعانە ھەر بۆیە رێگرییەکانی بەردەم ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد زۆرن.
شارەزای بواری نەوت و غاز:
ڕێگریی زۆرە بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و ناوەند
شارەزایەکی نەوت و غاز دەڵێت: بردنەدەرەوەی نەوتی هەرێم وڵاتانی دەرەوە، وردە وردە ئاشکرا دەبێت.

No Comment! Be the first one.