چاویارنیوز _ د.رەعد رەفعە سەرۆکی ئەنجومەنی پشتیوانیی تەوتین دەڵێت: هەندێک کەس ماوەیەکی زۆر قسەناکەن بەڵام کە قسەدەکەن، قسەیەکی خراپ و بێمانا دەکەن وەک عەرەب دەڵێت “صمت دهرا ونطق كفرا”.
وتیشی: ئەوە 80 رۆژە فەرمانبەران مووچەیان پێ نەرداوە، کەچی سەرۆک وەزیران باسی خۆڕاگری دەکات.
ڕاشیگەیاند: وڵاتان لەکاتی جەنگدا داوای خۆڕاگری لەمیللەتەکەیان دەکەن، بەڵام بژێوی هاووڵاتانیان دابین دەکەن، کەچی مەسئولەکانی هەرێم لەئاشتیدا داوای خۆڕاگری دەکەن بێ ئەوەی مووچەکەشیان پێ بدەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، ئێ ئێوەش هەندێک خۆڕاگر بن لەدزینی نەوت، هەندێک خۆڕاگر بن لەسەپاندنی باج و رسومات و سەرانەی نایاسایی.
ڕەعد ڕەفعە داوا لە بەرپرسەکان دەکات: بەمنداڵەکانتان بڵێن هەندێک خۆڕاگر بن لەتاڵانی زەوی و سەپاندنی سەرانەی کۆمپانیاکانیان لەسەر خەڵک.
سەرۆک وەزیران باسی خۆڕاگری دەکات؛
ڕەخنە لە مەسرور بارزانی دەگرێت
سەرۆکی ئەنجومەنی پشتیوانیی تەوتین ڕایگەیاند: لە عەرەبیدا دێڕێک هەیە بۆ ئەو کەسە بەکاردێت کەماوەیەکی زۆر قسە ناکات، بەڵام دواتر کە قسەدەکات قسەیەکی بێ مانا دەکات.

No Comment! Be the first one.