چاویارنیوز _ ئەحمەد سەحاف لێپرسراوی كاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا رایگەیاند: تائێستا 40 کۆچبەری کورد کە لە لیبیا دەستگیرکراون، لە رێگەی فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ و لەوێشەوە بەرەو فڕۆکەخانەی هەولێر، گەڕێنراونەتەوە.
وتیشی: چاودێریی ورد و تەواو بۆ کۆچبەرەکان تەرخانکردووە، هەروەها بلیتی گەشتەکانیان بە هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردووە.
ڕاشیگەیاند، دوای گەڕانەوەی ئەو ژمارە کۆچبەرە، لەئێستادا ئامادەکاری دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی 35 کۆچبەری دیکە.
ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە لیبیا گەڕێنرانەوە
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا، زیاتر لە 40 كۆچبەری کوردی کە بەشێوەی نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە گەڕێنراونەتوە، ئامادەکاریش دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی35 کۆچبەری دیکە.
No Comment! Be the first one.