چاویارنیوز _ بەهرۆز گەڵاڵی نوێنەری پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تورکیا رایگەیاند: بەداخەوە ئەمڕۆ کورد بکەرێکی سیاسی وەک مام جەلالی نییە بە دەستپێشخەرییەکانی بەستەڵەک و لەمپەرەکان لابدات و دور لەعینادی سیاسی چارەسەری گرفتەکان بکات.
دەڵێت: ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، ئەگەر بەشێکی لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی عیراق بێت، ئەوە بەشەکەی تری لە ئەستۆی دووحزبەگەورەکەی کوردستانە. بەڵام مخابن لە ٢٥-١٠-٢٠٢٤ەوە و بەهۆی ڕێکنەکەوتنیان نەیانتوانیوە پەرلەمان کارابکەن و حکومەت پێکبهێنن.
ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ وەزعی سیاسی لە ناوچەکە بە قۆناغێکی پڕ لە گۆران و گۆڕانکاری دەڕوات، کورد دەبێ لەناو ئەم گۆڕانکاریانە دابێت و ڕۆڵی مێژوویی خۆی ببینێت و سوودی زیاتر وەرگرێت لەم بارودۆخەی بەڕێگاوەیە.
بەهرۆز گەڵاڵی:
کورد پێویستی بە سیاسەتی مام جەلالە
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، ئەگەر بەشێکی لە ئەستۆی دەسەڵاتدارانی عیراق بێت، ئەوە بەشەکەی تری لە ئەستۆی دووحزبەگەورەکەی کوردستانە.

No Comment! Be the first one.