چاویارنیوز _ مەلا یاسین خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز دەڵێت: ئەگەر رێژەی %10ی رووداوەکەی چەمچەماڵ بەهۆی ئێمەوە بێت، ئەوا هەموو زیانەکانی چەمچەماڵ لەئەستۆدەگرم
ئەم قسانەی کۆمپانیای بەڕێز لەکاتێکدایە، گرووپی ( را ) کە گرووپێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە لە چەمچەماڵ و بەدواداچوون بۆ پرۆژەکانى ناوچەکە دەکەن، دەڵێن “پڕۆژەیەکی کۆمپانیای بەڕێز کە هى مەلا یاسین_ە لە چەمچەماڵ لە ساڵی ٢٠٠٧ ەوە دروستکراوە، پرۆژەی وا خراپ لە هەرێمی کوردستان و عێراقیشدا نییە، بەڵام مەلا ێاسین ئەوە ڕەتدەکاتەوەو دەڵێت: لوقمەیەک حەرامم نەداوەتە منداڵەکانم و من بەرپرس نیم لەو ڕووداوە.
لای خۆیانەوە، زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران هۆکارى سەرەکیى لافاوەکە، بۆ یەکەکانى کۆمپانیاى بەڕێز دەگەڕێننەوە کە رێڕەوى ئاوەکەى گۆڕیوە.
کۆمپانیای بەڕێز بەهۆکاری لافاوەکەی چەمچەماڵ تۆمەتباردەکرێت
بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە هۆکاریی دروستبوونی لافاوەکەی چەمچەماڵ، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز دەڵێت: ئەو کارەساتەی لە چەمچەماڵ ڕوویدا هیچ پەیوەندی بە ڕێگریی کارو پرۆژەکانی ئێمەوە نییە و ئەگینا زەرەرو زیانەکانیم دەبژارد.
No Comment! Be the first one.