چاویارنیوز _ بەپێی راگەیەنراوێك كە لە پەڕەی رەسمیی راگەیاندنی سەرۆكی کۆمەڵی دادگەری بڵاوكراوەتەوە، کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەگەڵ بەشی راگەیاندن و رۆشنبیریی نووسینگەی سەرۆک، بەهاوبەشی کەمپەینێکی فراوانی فیکری و راهێنان رادەگەیەنن لەژێر ناونیشانی (هەفتەی سۆزێک بۆ نەتەوە و نیشتمان).
بڕیارە لە کەمپینەکەدا، خوێندنەوە و توێژینەوە لەسەر کتێبی (سۆزی نەتەوایەتی و بیری ناسیۆنالیزم لە تەرازووی ئیسلامدا) دەکرێت، لە نووسینی عەلی باپیر و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر رەهەندە شەرعی و فیکرییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆزی رەوای نەتەوەیی کورد و چۆنیەتی هاوسەنگکردنی لەگەڵ پرەنسیپەکانی ئیسلامدا.
کۆمەڵی دادگەری (هەفتەی سۆزێک بۆ نەتەوەو نیشتمان)ی راگەیاند
لەراگەیەنراوێکدا، راگەیاندنی نووسیگەی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری بڵاویکردۆتەوە، مەکتەبی پێگەیاندنی كادرانی کۆمەڵ کەمپەینی (هەفتەی سۆزێک بۆ نەتەوە ونیشتمان) راگەیاند.
No Comment! Be the first one.