چاویارنیوز _ بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم، کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا.
ئاماژە بەوەشدەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکیی لە سلێمانی تا کۆتایی ساڵی 2025 چارەسەرکرا.
کێشەی تەندروستیی سلێمانی چارەسەرکرا
دوای ئەوەی بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی مەترسیی وەستانی دۆخی تەندروستییان لە سلێمانی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ئەو قەیرانە چارەسەرکراوە.
No Comment! Be the first one.