چاویارنیوز – کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە ڕایگەیاند: بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە، گەڕانەوەى یەکەم کاروانی ئاسمانیی حاجییانی هەرێم کە بڕیار بوو ١٤ی مانگ بگەڕێنەوە، دوادەکەوێت.
وتیشی: لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لەسەرخەتین و دڵنیایی تەواو دەدەین بە کەسوکاری حاجییان هەموویان بە سەلامەتی دەگەڕێنەوە.
باسی لەوەش کرد، ئەو حاجییانەى بە ڕێگەى وشکانی دێنەوە کێشەیان بۆ درووست نابێت، ڕەنگە ئەو حاجییانەى کە بڕیار بوو بە ڕێگەى ئاسمانی بێنەوە، ئەوانیش بەڕێگەى وشکانی بێنەوە.
ڕایگەیاند: تا ئێستا ٧١٤ حاجیی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینە بەڕێوەن و ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێم، تەواوی حاجییانی دیکەى سنوری هەولێر و دهۆک و سۆران لە سبەینێ دەگەنەوە.
کاروان ستونی:
گەڕانەوەى یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێم دوادەکەوێت
٧١٤ حاجیی سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بەڕێوەن و ئەمڕۆ دەگەنەوە هەرێم.

No Comment! Be the first one.