چاویارنیوز _ ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر دەڵێت: لەبەرامبەر کورددا، یاری مەترسیدار لە ئارادایە، پێویستە هۆشیارییمان هەبێت بارامبەر ئەم پیلانانە و پووچەڵیان بکەینەوە.
راشیگەیاند: دووژمن لەهەرکوێ بێت هەوڵی لەناوبردنی گەلی کورد دەدات، بەڵام یەکگرتوویی و یەکگوتاری گەلەکان رۆڵی کاریگەریی خۆی هەبووە.
ئاماژە بەوەشدەکات، چاومان لەوەیە لە دەستووری سوریای نوێدا، مافەکانی کورد مسۆگەر بکرێت و دەستکەوتی گەورەتریش بەدەست بهێنین، بەوەش بەدڵنیاییەوە چارەسەری بۆ دەدۆزینەوە و کار بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی عەفرین و سەرێکانی و سەرجەم کۆچبەرانی شوێنەکانی دیکە بەڕێوە دەکەین.
یەکگرتوویی گەلی کورد دروستبووه
لێپرسراوێکی رۆژئاڤای کوردستان پێیوایە لە ئێستادا کورد یەکگرتووەو ئەو یەکگرتووییەش کاریگەریی هەبووە.
No Comment! Be the first one.