چاویارنیوز _کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: ئەژی ئەمین تاوانبارە و پێویستە بچێتە بەردەم دادگا.
وتیشی: ناوبراو هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە، نە دور و نە نزیک لەهیچ ئۆرگانێکی یەکێتی نییەو هیچ پەیوەندییەکی بە حزبەکەوە نییە.
وتەبێژی یەکێتی ڕاشیگەیاند: ئەژی ئەمین تۆمەتبار و تاوانبارە و داوا دەکەین بە زوترین کات راپێچی دادگا بکرێت و روبەڕوی یاسا بکرێتەوە.
یەکێتی داوادەکات ئەژی ئەمین خۆی ڕادەست بکات
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، وتەبێژی یەکێتی وتی: ئەژی ئەمین هیچ پەیوەندی بە یەکێتییەوە نەماوە.

No Comment! Be the first one.