چاویارنیوز _ بەپێی ئەو ماوە دەستوورییەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دانراوە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام دەدرێت. بەڵام هێشتا دوو حزبە سەرەکییەی کورد لەسەر ناوی هیچ کاندیدێک رێکنەکەوتوون و هەریەکێک لە نزار ئامێدی کاندیدی یەکێتی و فواد حسێن، کاندیدی پارتی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆئەوەی ئەو پۆستە بەدەستبهێنن.
ئەمە لەکاتێکدایە، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وزیپارتی رازیبووە پۆستی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە یەکێتی بدات لەبەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆماردا، بەڵام یەکێتی رازی نەبووە و ئەو دوو لایەنە تا ئێستا رێکنەکەوتوون.
یەکێتی و پارتی رێکنەکەوتوون
سەرەڕای ئەوەی تەنها سێ ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر تاکە کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رێکنەکەوتوون.
No Comment! Be the first one.